تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
ڕوو
نومایان. ئاشکرا و دیاریی.

لە خەوف و خەجڵەتی، بەدری شەهی ئەنجوم سوپەهـ ئێستەیش
کە هەڵدێ، زەردیی و سووریی لە طەلعەتیا نومایانە
سەرچاوە: نالی
ڕوو سپیی
ئافرەتی داوێن پیس،

چاوەکەم! مەنواڕە ڕەنگی ظاهیریی
خۆ دەزانیی (ڕوو سپیی) چەند ڕوو سییان
سەرچاوە: نالی
ڕوو سیا
ڕوو ڕەش.

چاوەکەم! مەنواڕە ڕەنگی ظاهیریی
خۆ دەزانیی (ڕوو سپیی) چەند ڕوو سییان
سەرچاوە: نالی
کەندوو
کەندووی قوڕ یا قامیش کە لە ماڵانی لادێدا زەخیرەی زستانی تێ ئەکەن.

بڵا بۆ کوندەبوو بێ، مفتی مشک و ماری کەندوو بێ
خەطیرەی گەنجی وێرانە، ذەخیرەی کونجی کاشانە
سەرچاوە: نالی
گیسوو
زوڵف،

لە پێت ئاڵاوە حەڵقەی ماری گێسووت
عەجایەب حەییی بێ جان قەیدی موطڵەق!
سەرچاوە: نالی
گێسوو
زوڵف.

لە کۆهی (نەجد) ە ئێستاکە وەکیلی (قەیس) ی ماڵ وێران
منم (مەجنوون) و زنجیرم گرێی گێسوویی (لەیلا) یە