تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
ئەبوولەهەب
یەکێکە لە ناوەکانی ئاگر، ئیشارەتیشە بە ناوی ئەبوولەهەبی مامی پێغەمبەر.

داری ئیراک و داری هیند هەردوو کە عوودە ئیسمیان
هەمدەمی سوننەتە ئەوەم مەیلی ئەبوولەهەب دەکا
سەرچاوە: نالی
دوولانە
دووباد.

کەمەندی زوڵفی دوو لانە، لە بۆ گەبر و موسوڵمانە
دەکێشێ بێ موحابانە، چ لەملا بێ، چ لەولا بێ!
سەرچاوە: نالی
زووڵفی بەهلوولیی
زووڵفی ئاڵۆز و پرژ و بڵاو. لەوەوە هاتووە کە (بەهلوول) بە شێت و بەرەڵڵا ناوبانگی دەکردووە.

پەرچەمی سونبولیی و، قەددی  (قضيب البان) یی
زوڵف بەهلوولیی و، خەط زەنگیی و، وەجهی حەسەنە
سەرچاوە: نالی
طوولانیی
درێژەدار.

نەرم و خۆش و مونتیج وەکو بەسطی ئودەبا بێ
طولانیی و بەرجەستە وەکوو دەستی دوعا بێ
سەرچاوە: نالی
طوولی ئەمەل
درێژیی هیوا.

ڕۆژ سەری کوڵمتە ڕووناکییی نووری بەصەرم
شەو خەمی زوڵفتە تاریکییی طوولی ئەمەلم
سەرچاوە: نالی
لوولوو
لوءلوء.

لە ئالیی ئەشکی « نالیی » بێکەسە، غەڵطانی نێو خاکە
مەگەر سەمعی قەبووڵت موشتەریی لوولوویی لالا بێ!
سەرچاوە: نالی
هەیوولا
ماددە.

لەکن ئەو جەوهەرە فەردە لە هەیولا نییە باس
لە حیکەم پەروەرییی بوو عەلی سینا نییە باس
سەرچاوە: نالی
جەهوول
هیچ نەزان.

لە (دار العلم) ی تەحصیلی مەعاریف
وەکوو « نالیی » جەهوول و بێ خەبەر مام
سەرچاوە: نالی
طوول
درێژیی.

شکەنجی عەرض و طوولی پێچی زوڵفت بێ سەرەنجامە
مەثەل طوولی ئەمەل، عومری خضر، زنجیری سەودامە
سەرچاوە: نالی
فوصوول
وەرزەکانی ساڵ.

شامی هەموو نەهار و فوصوولی هەموو بەهار
تۆزی هەموو عەبیر و بوخاری هەموو بوخوور
سەرچاوە: نالی
مەئموول
چاوەڕوانیی کراو.

هەرچەندە کە من عەبدم و ڕووزەردم و عاصیم ،، مەئموولە خەلاصیم
قوربانی بیلالم کە هیلالانە هەڵاتووم ،، هەر عەفوە خەڵاتم
سەرچاوە: نالی
مەبذوول
ئاسان.

بۆ هەر کەسێ مەبذوولە طەریقێکی ئەمانەت
هەر عاشقی بێچارە لە ڕێی خەوف و خەطەر ما
سەرچاوە: نالی
مەسلوول
ڕووتکراو.

برۆت تیغێکە کە وسمەی صەیقەل و مەسلوول و مووکارە
کە عیشوەی جەوهەرە، ڕەمز و ئیشارەی ئاوی مەودایە
سەرچاوە: نالی
مەعزوول
عەزڵکراو و لەکار خراو.

دڵم وەک حاکمی مەعزووله، قوربان!
خەڵاتی وەصڵی تۆی مەنظوورە ئەمشەو
سەرچاوە: نالی
مەقتوول
کوژراو.

دامەنی پاکیی مەداری دائیرەی خامەک نییە
خوێنی مەقتوولانە وا دامێنی یاری گرتووە
سەرچاوە: نالی
پوول
نەختێکی کەم و بێ بایەخ بووە.

بە پارێک نامەوێ دەرمان، لە نەشئەی چاوییە عیللەت
بە پوولێک ناکڕم عەنبەر، لەگەڵ زوڵفی ئەوە سەودا