تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
* مامۆستا شێخ بابەڕەسووڵی عەبابەیلێ ئەیگێڕایەوە کەوا بیستوویە لەناو فەقێ موستەعیدەکانی شێخەوڵای خەرپانیدا تا موفتیی زەهاویی لە مەجلیسدا بووبێ مەلایاسینی تەشاری مافی قسەکردنی نەبوە و، مەلا یاسین له مەجلیسدا بووبێ مەلا یووسفی تەوێڵەیی مافی قسە کردنی نەبوە و، تا مەلا یووسفیش له مەجلسیدا بووبێ نالییی مافی قسەکردنی نەبوە، واتە
نالییی پلەی چوارەمی بووە لەناویانا. لەوانەیە ئەم بەیتی « حەربا » یەش پەیوەندێکی بەم مەسەلەیەوە هەبێ، هەروەها لەوانەیه پارچە شیعری « ئەحوەلی تەفرەقە نەظەر..» یش، وەک له شوێنی خۆیدا ئیشارەتمان بۆ کرد، لایەکی ئەم مەسەلەیەمان بۆ ڕوون بکاتەوە.

نەییری ئەعظەم وەها تاوی دەدا وەک مەنجەنیق
بۆ دەوامی ڕۆژپەرستیی جەمعی حەربای دێتە ناو
سەرچاوە: نالی
حەڵقەیی هیندووسییان
ئەڵقەیی ڕەش وەک هیندۆکیی که پێستیان ڕەشتاڵه یه. لووتەوانه.

کوفری زوڵفە تار و، ماری ئەرقەمن
صفری خاڵه، حەڵقەیی هیندووسییان
سەرچاوە: نالی
قیرووسییا
کینایه یە لەوەی به هیچ دابنرێ و گوێی نەدرێتێ ئەگەر له ناوبچێ یاخود (قیر و سییا) یه واتە قیر و ڕەش.

زوڵفی جەڕڕاڕی صەفاصەف خستە پێش
یەعنی زەنگیی لەشکری قیروسییان
سەرچاوە: نالی
مهجووسیی
ئاگرپەرست.

هەر چەنده دەکەن قەطعی سەرت، دێیەوه کەی خەط
وەك (هیندووی سەححاری مەجووسیی) چ له جووجی!
سەرچاوە: نالی
یووسف
حەزرەتی یووسف کە مەشهوورە بە یووسفی میسر و لەبەر جوانیی لە ئەدەبیات و فۆلکلۆری میللیدا کراوە بە نموونە.

تۆ یووسفی ئەو حوسنی لەسەر میصری جینانی ،، من پیرم و فانیی
لەم کولبەیی ئەحزانە نە زیندووم و نە مردووم ،، هەروا بە تەماتم
سەرچاوە: نالی
ئابنووس
درەختێکە دارەکەی زۆر قورس و ڕەقە.

بونیانی کیبر و سەرکەشییە طاقی کیسرەوی
دانانی ظوڵم و ڕووڕەشییە تەختی ئابنووس
سەرچاوە: نالی
خەرووس
کەڵەشێر.

گەر فەڕڕ و تاج و زینەت و شەوکەت وەفای دەبوو
بێ دەردیسەر دەمانەوە بۆ طاوس و خەرووس
سەرچاوە: نالی
سالووس
فڕوفێڵ.

نەرم و زەرقیی خەرقەیی سالووسیان
شاهیدی زوورە زوبانی لووسیان
سەرچاوە: نالی
طوڕڕەنووس
ئەوەی نەخشی لوول و ئاڵۆزاو ئەنووسێ.

بۆ مەشقی عیشقی زوڵفی نیگار و نیگارشی
« نالیی » لە خامەدا بووەتە شاهی طوڕڕەنووس
سەرچاوە: نالی
عوکووس
شەوق و ڕووناکیی ڕۆژ.

زەڕڕاتی عوکووسی کەششی میهری جەلالن
وا دێن و دەچن سەرزەدە سوڵطان و شەهەنشا
سەرچاوە: نالی
سەرچاوە: نالی
فورزەندی فەیلەقووس
ئەسکەندەری کوڕی فیلیپی مەکدوونی.

ئەی دڵ! خەراجی حاصڵی ظوڵماتی بەحر و بەڕ
میراتی ئیعتیبارە لە فورزەندی فەیلەقووس
سەرچاوە: نالی
چاپلووس
مەراییکەر و شانتەکێن.

صابوونی کەففی پێیە کەفی زاری چاپلووس
خاصییەتی ڕەقیقی هەیە نەرمیی زوبانی لووس