تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
ئەهلی سونەن
ئەهلی سوننەت و جەماعەت، بەرابەرەکەی (شیعە) و (ئەهلی بیدەعەت) ە.

قەز، برێشم، کە حەرامە لە ڕەجول، نەک نیسوان
سوننەتی شەرعە، ئەگەر تابیعی ئەهلی سونەنی
سەرچاوە: نالی
مونەججیم
ئەستێرەگرەوە.

مونەججیم کەرگەس و لاشەی لە لا شەیئێکە، نەیزانی
کە ئەم ئەفلاکە چەند لاکە، کە ئەم گەردوونە چەند دوونە
سەرچاوە: نالی
مونەووەر
ڕووناک، نوورانی.

سپی نەذیرە هەموو موو لە سیڕڕی (وَجهُ) لەسەر
مونەووەرە، لە طەرەف نوورەوە بووە بە نەذیر
سەرچاوە: نالی
مەدینەی مونەووەرە
شاری نوورانیی و پیرۆز، شاری مەدینه که پێغەمبەر له مەککەوە کۆچی بۆ کرد و لەوێ وەفاتی کرد.

ئەی ساکینی ڕیاضی مەدینەی مونەووەرە
لوطفێ بکه، بفەرموو: مەدینەی منە و، وەرە
سەرچاوە: نالی
ڕوعوونەت
بێ عەقڵیی.

سونبول لەبەر ڕوعوونەتی شمشادی تازەدا
هات و بە طەعن و دەورە بەسەریا شکایەوە
سەرچاوە: نالی
ئەستوونە زێڕینە
کۆڵەکە زێڕینە، (قوس قزح).

حوققەی فەلەکول ئەطلەس و ئەستوونەیی زێڕین
بێ بییکە بە تارای سەر و ترکەی خەز و واڵا