تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
دورەر
جەمعی (دوڕڕ) ی عەربییە.

بۆ فەوتی صەدف حەیفە بڕێژی دورەری ئەشک
ضاییع مەکە دوڕ دانە بە غارات و خەسارات
سەرچاوە: نالی
ثورەییا
کۆمەڵە ئەستێرەیەکن لە گەردنی (ثەور) دا لێی جوێ نابنەوە.

مەهـ مەهـ لە مەهی سادە: یەعنی لە قەمەر لادە
هەم شەمس و ثورەییا کچ، هەم زوهرەیی زەهرا کچ
سەرچاوە: نالی
جەهلی مورەککەب
نەزانینی دووباد، نەزانین و نەزانین بە نەزانینەکەش.

عاشق هەوەسی مەیکەدەوو عیلمی بەسیطە
عاقڵ طەلەبی مەدرەسەوو جەهلی مورەککەب
سەرچاوە: نالی
جەهلی مورەککەب
ئەوەیە بنیادەم نەزان بێ و نەشزانێ کە نەزانە. بەرابەرەکەی (جەهلی بەسیط) ە کە ئەوەتە بنیادەم نەزان بێ و بزانێ کە نەزانە.

بە میعراجی سولووکی سالیکداندا تا نەچیی ڕۆژێ،
لەناو جەهلی مورەککەبدا دەمێنیی هەروەکوو ماوی
سەرچاوە: نالی
حوسنی صوورەت
جوانیی شێوه.

ڕەحمەت به حوسنی صوورەتی ئینسان ظوهوری کرد
(خَیْرُ الْبَشَر) لەقەب به شەفاعەت مووبەششەره
سەرچاوە: نالی
صوورەت
سەرچاوە: نالی
صوورەتی بەشەریی
وێنەی ئادەمیزاد.

بورهانە صورەتی بەشەریی چونکە نوورە، نوور
بێ ظیللە، ماسیوای بە دوو نیسبەت مووعەببەرە
سەرچاوە: نالی
ظورەفا
جەمعی ظەریفە، واتە مرۆی ڕووخۆش و خۆشکردار و قسەخۆش.

نوکتێکی ظەریفە بە نەصیبی ظورەفا بێ
تەعریفی دەکەم، بەڵکو لە بۆ دەرد * شیفا بێ
سەرچاوە: نالی
دەورە
خول بە دەورا خواردن. ئەم دوانە زاراوەی جەنگن.

سونبول لەبەر ڕوعوونەتی شمشادی تازەدا
هات و بە طەعن و دەورە بەسەریا شکایەوە
سەرچاوە: نالی
مەعموورە
ئاوەدانیی.

کونجی ڕاحەت، تاجی عیززەت خاریخی مەعموورەیە
کەندەبوو هەر بانگە بانگ و هودهودیش هاواریە
سەرچاوە: نالی
نوورە
ئاهەک و زڕنیخی تێکەڵ یەککراو.

له دڵدا ئاتەشی عیشقت بڵێسەی میثلی تەندوورە
شەطی ئەشکم نەبێ مانیع، دەسووتێم دەبمه کۆی توورە