تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
واتە
کوڕی خواردنەوەیە، هاوڕێیان کۆبوونەتەوە. پیاڵە لە گەڕانایە بەسەر دانیشتوواندا. تەنانەت سۆفیش بە ویرد و دوعای بەری بەیانیەوە جێگای هەیە.

بزم می در، ندما جمع، قدح گرد شدە
صوفی نک ورد و دعای سحریلە یری وار
سەرچاوە: نالی
* مامۆستا شێخ بابەڕەسووڵی عەبابەیلێ ئەیگێڕایەوە کەوا بیستوویە لەناو فەقێ موستەعیدەکانی شێخەوڵای خەرپانیدا تا موفتیی زەهاویی لە مەجلیسدا بووبێ مەلایاسینی تەشاری مافی قسەکردنی نەبوە و، مەلا یاسین له مەجلیسدا بووبێ مەلا یووسفی تەوێڵەیی مافی قسە کردنی نەبوە و، تا مەلا یووسفیش له مەجلسیدا بووبێ نالییی مافی قسەکردنی نەبوە، واتە
نالییی پلەی چوارەمی بووە لەناویانا. لەوانەیە ئەم بەیتی « حەربا » یەش پەیوەندێکی بەم مەسەلەیەوە هەبێ، هەروەها لەوانەیه پارچە شیعری « ئەحوەلی تەفرەقە نەظەر..» یش، وەک له شوێنی خۆیدا ئیشارەتمان بۆ کرد، لایەکی ئەم مەسەلەیەمان بۆ ڕوون بکاتەوە.

نەییری ئەعظەم وەها تاوی دەدا وەک مەنجەنیق
بۆ دەوامی ڕۆژپەرستیی جەمعی حەربای دێتە ناو
سەرچاوە: نالی
xxxx A واتە
هاوار بۆ من کە ڕووزەردی مەدینەی شاری مەرقەدی پیرۆزی پێغەمبەر (د. خ) و ڕووڕەشی مەککەی دابەزگەی سرووشم و پێم ناکرێ تیایاندا بمێنمەوە و بەجێیان ئەهێڵم.. خوایە! من کە لەم دوو شارە پیرۆزەدا نامێنمەوە، وەک دەرکراو و دەربەدەر وام و ئەبێ تۆ لێم ببووریی و چاوەڕوانی لێبووردنتم.

وەی کە ڕووزەردی مەدینە و ڕووسیاهی مەککە خۆم!
دەرکراو و دەربەدەر، یا ڕەب دەخیلی عەفوی تۆم
سەرچاوە: نالی
٣ واتە
وێنەی زوڵفت لە پیاڵەی چاوی پڕ لە ئاوی فرمێسکمدا، نەشەی سونبولی تەڕ و شێوەی گوڵە نێلۆفەری هەیە.

عکس زولفک قدحی دیدەی گریانمدە
نشئەی سنبل تر، شیوەی نیلوفری وار
سەرچاوە: نالی
٤ واتە
پلووسکی قەڵەمی نالییی، لە فەسیحی و ڕەوانیدا، نەشەی ئاوی حەیات و هێزی هەڵقوڵینی حەوزی کەوثەری هەیە.

ناودان قلم « نالیی » فصاحتده همان
نشئەی آب بقا، زمزمەء کوثری وار
سەرچاوە: نالی
اواتە
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گریان دادی کەس نادا. ئەمە دنیایە، جاری وا هەیە شایی و زەماوەندە و جاری واش هەیە شین و شەپۆڕە. یاخود جاری وا هەیە جلی سووری دڵخۆشیی لەبەردایە و جاری واش هەیە جلی شینی ئازیەتباری ئەپۆشێ. ژیان و مردن بە دەست خوایە، کەس لێی ناپرسێتەوە کێ ژیا و کێ مرد و کێ لەکیس چوو!

لاکین ئەمە دونیایە، گەهێ سوورە، گەهێ شین
لایُسألُ مَن عاشَ، وَ مَن مات، و مَن فات؟!
سەرچاوە: نالی
اواتە
تکای دووهەمم ئەوەیە لەو کاتەدا کە لە کەندڕی ناو قەبرەکەمدا ڕام ئەکێشن و تەلەبەرد و لاپاڵی دەرگای ئەلحەدەکەیدا هەڵئەسپێرن و قەبرەکەم ئەبێ بە دووکان بۆم و تەلەبەردەکان ئەبن بە زەنبیلەی بەدیوارەوە شۆڕکراوەی دووکانی عەتار و، تەنگانە ئاوا ئەبێ کەوا لەو شوێنە تەنگەدا پیاوی چاک بم یا پیاوی خراپ بم، فریشتەی پرسیاری تایبەتیی دێنە سەرم، ئا لەو شوێنەدا کە یەکەم گوزەری پەڕینەوەیە سا بۆ بەهەشت یا بۆ دۆزەخ، یارمەتیت زوو بگاتە فریام و، لە سایەی تۆوە زمانم زوو بپشکوێ و وەڵامی فریشتەی پرسیارم پێ بدرێتەوە.

ئیمدادی فەتحی بابی زوبانم بە فەضڵی تۆ
زوو بێ، کە ئەووەلین گوزەری پرد و مەعبەرە