تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
هەوەس
ئارەزوو.

عاشق هەوەسی مەیکەدەوو عیلمی بەسیطە
عاقڵ طەلەبی مەدرەسەوو جەهلی مورەککەب
سەرچاوە: نالی
بولهەوەس
ابوالهوس، ئارەزووباز، دەسبەتاڵ و پووچ و بێمایە.

هەم واریثی فەرهادم و هەم نائیبی مەجنوون
وا تێ مەگە، قوربان، کە گەدا، بولهەوەسێکم