تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
نەواچین
جەمعی (نەواچی) ـیە، واتە ڕۆزییخوا و دەرۆزەکەر، یاخود گۆرانیبێژ (خاوەن نەوا، خاوەن ئاواز).

لەسەر بەرگی گوڵێکی باغی حوسنت
هەزار، گوڵچینی بێ بەرگ و نەواچین!
سەرچاوە: نالی
نەواڵە
بابۆڵە.

نەواڵەی تۆبە دەربێنە، هەتا تەن نەبوەتە سفرە
پیاڵەی شیشە بشکێنە، هەتا وەک کووپە نەشکاوی
سەرچاوە: نالی
نەوبە
نۆبه، جار.

ساقی! به مەیی کۆنه لەسەر عادەتی نەو بە
بشکێنه به یەک نەوبه دووصەد ماتەمی تەوبه
سەرچاوە: نالی
نەوبەر
تازە بەرگرتوو.

نەخلی باڵات نەوبەرە، تازە شکۆفەی کردووە
تۆ کە بۆی شیرت لە دەم دێ، ئەم مەمەت کەی کردووە!
سەرچاوە: نالی
نەوحوسن
تازە جوان.

تۆ یووسفی ئەو حوسنی لەسەر میصری جینانی ،، من پیرم و فانیی
لەم کولبەیی ئەحزانە نە زیندووم و نە مردووم ،، هەروا بە تەماتم
سەرچاوە: نالی
نەوشکۆفە
سەرچاوە: نالی
نەوشگوفتە وەرد
گوڵی تازە پشکووتوو.

تۆ شگوفتە وەردی، من مایلم به زەردیی
تۆ هەمسەرت نەسیمه، من هەمدەمم لەهیبە
سەرچاوە: نالی
نەومیدی
نائومێدی.

« نالیی » خۆشە نەومیدی، دڵ بەستە مەبە ئیدیی..
گەر عاشقی تەجریدی، لەم یار و دیارەت چی!
سەرچاوە: نالی
نەونیهال
نەونەمام، نەمامی تازە هەڵچۆ.

نەو نیهالی قەدی تۆ عەرعەرە، دڵخواهی منه
ڕاستە دڵدارە، وەلێ حەیفە کەوا بێ ثەمەرە!
سەرچاوە: نالی
نەوڕەستە
تازە پێگەیشتوو.

لالەن به بەدەن، ئەطڵەسی ئەخضەر که لەبەرکەن
نەوڕەستە گوڵن، بەستە لەگەڵ دەستە گیاهن
سەرچاوە: نالی
نەڕ
نێر.

کەللە وەک جەڕڕەی شەرابی پڕ نیشاط و تەڕ دەماغ
شێری نەڕ، ئاهوویی بەڕ، گورگی سەفەر، قەمچیی نەچێژ
سەرچاوە: نالی
نەکس
کزی. سەرەوقنگ کردنەوەی شتێک.

مرووری نەکسە کە عەکسی قەمەر دەکا بە ڕەمەق
ذوبوولی نیکسە دەگێڕێ کە عەکسی ڕیش بە شیر
سەرچاوە: نالی
نەکیر
یەکێکە لەو دوو فریشتەی لە قەبرا دێنە سەر بنیادەمی گوناهبار بۆ پرسیار لێ کردنی.

تەنگە ئەوا دەبێ کە لە ئەو جێگە تەنگەدا
سائیل نەکیر و عاریف و مەعرووف و مونکەرە
سەرچاوە: نالی
نەکیرە
لە نەحودا ئەوەی کەسێ یا شتێکی نادیاری بگەیەنێ. نەناسراو.

ئەلیف نەکیرەوو بێگانە، نایەتە تەعریف
عەلەم موشابیهی غەیر و مولازیمی تەنکیر
سەرچاوە: نالی
نەی
شمشاڵ. تاڵە باریکەکانی ناو قەڵەمی قامیش.

« نالیی » مەثەلی حاڵی لە ئەشکەنجەییی غەمدا
وەک ناڵە لە نەیدا، وەکو نالە لە قەڵەمدا
سەرچاوە: نالی
نەی - ی دووهەم -
یاری باڵا وەک داری شمشاڵ بەرز.

وەرە، موطریب، به کوێریی چاوی ئەغیار
صەدای نەی دێ، ص ەدای نەی دێ، صەدای نەی
سەرچاوە: نالی
نەی - ی سێهەم -
(نە) و (ی) ی ضەمیری غائیب.

وەرە، موطریب، به کوێریی چاوی ئەغیار
صەدای نەی دێ، ص ەدای نەی دێ، صەدای نەی
سەرچاوە: نالی
نەی - یەکەم -
شمشاڵ،

وەرە، موطریب، به کوێریی چاوی ئەغیار
صەدای نەی دێ، ص ەدای نەی دێ، صەدای نەی
سەرچاوە: نالی
نەی سەوار
مەعناکەیمان بۆ ڕاست نەکرایەوە. دوور نییە (نێزەدار) بووبێ و به هەڵه ی نووسیار گۆڕابێ.

دیدە نیگە هبانی یار، تیپی سریشکم هەزار
ناڵەیی دڵ نەی سەوار، ئاهە عەلەمداری من
سەرچاوە: نالی
نەیری ئەعظەم النیر الاعظم
ڕووناکی مەزن، خۆر.

نەییری ئەعظەم وەها تاوی دەدا وەک مەنجەنیق
بۆ دەوامی ڕۆژپەرستیی جەمعی حەربای دێتە ناو