تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
نەی
شمشاڵ. تاڵە باریکەکانی ناو قەڵەمی قامیش.

« نالیی » مەثەلی حاڵی لە ئەشکەنجەییی غەمدا
وەک ناڵە لە نەیدا، وەکو نالە لە قەڵەمدا
سەرچاوە: نالی
نەی - ی دووهەم -
یاری باڵا وەک داری شمشاڵ بەرز.

وەرە، موطریب، به کوێریی چاوی ئەغیار
صەدای نەی دێ، ص ەدای نەی دێ، صەدای نەی
سەرچاوە: نالی
نەی - ی سێهەم -
(نە) و (ی) ی ضەمیری غائیب.

وەرە، موطریب، به کوێریی چاوی ئەغیار
صەدای نەی دێ، ص ەدای نەی دێ، صەدای نەی
سەرچاوە: نالی
نەی - یەکەم -
شمشاڵ،

وەرە، موطریب، به کوێریی چاوی ئەغیار
صەدای نەی دێ، ص ەدای نەی دێ، صەدای نەی
سەرچاوە: نالی
نەی سەوار
مەعناکەیمان بۆ ڕاست نەکرایەوە. دوور نییە (نێزەدار) بووبێ و به هەڵه ی نووسیار گۆڕابێ.

دیدە نیگە هبانی یار، تیپی سریشکم هەزار
ناڵەیی دڵ نەی سەوار، ئاهە عەلەمداری من
سەرچاوە: نالی
نەیری ئەعظەم النیر الاعظم
ڕووناکی مەزن، خۆر.

نەییری ئەعظەم وەها تاوی دەدا وەک مەنجەنیق
بۆ دەوامی ڕۆژپەرستیی جەمعی حەربای دێتە ناو
سەرچاوە: نالی
نەیرەنگ
فێڵ و تەڵەکەبازیی. جادووگەریی.

نیشانەی (صبغة اللهی) لەسەر ئیسم و موسەممایە
بە بێ نەیرەنگی ئەو ڕەنگە کە ڕەنگی ئیفتخاریی بێ
سەرچاوە: نالی
نەیستان
قامیشەڵان.

نەیستان و خەسەکزاری صونووفی شەوکەیی خاری
گەلێ خۆشتر لە سەروستان و، دلکەشتر لە بوستانە
سەرچاوە: نالی
نەیلۆفەڕی
ڕەنگی وەک ڕەنگی گوڵە نەیلۆفەڕ شین. نەیلۆفەڕ گوڵێکە لە ئاوا ئەڕوێ، لەگەڵ خۆرکەوتندا سەر دەرئەهێنێ و لەگەڵ ئاوابوونیا ئەچێتەوە ناو ئاوەکە.

شەو چەپکەنی نەیلۆفەڕی و جیلوەیی ڕەقصی
شەرمندە دەکا زوهرەیی زەهرا لە سەمادا
سەرچاوە: نالی
ئایینەی سکەندەر
ئاوێنەکه ی ئەسکەندەری مەکدۆنیی که ئەڵێن ئەوەندە بەرز بووە دنیای هەموو لێوە دیوە،

تۆزێ ئایینه ی سکەندەر وا به دەم باوە. وەلێ
گەردی دامانی غەریبانه لووری جامی جەم
سەرچاوە: نالی
مەدینەی مونەووەرە
شاری نوورانیی و پیرۆز، شاری مەدینه که پێغەمبەر له مەککەوە کۆچی بۆ کرد و لەوێ وەفاتی کرد.

ئەی ساکینی ڕیاضی مەدینەی مونەووەرە
لوطفێ بکه، بفەرموو: مەدینەی منە و، وەرە