تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
نەقشبەند
نەخشی چەسپ کراو و داکوتراو.

مەگەر هەر یاری نەقشینم ببێتە نەقشبەندی دڵ
کە نەقشی غەیری ڕەنگی ئەو بە ئاوی دیدە شۆرابێ
سەرچاوە: نالی
نەقشبەندی ی
پەیڕەوی تەریقەتی صۆفییانەی نەقشبەندیی.

لە عەکسی ذاتی بێڕەنگت هەتا کەی دیدە ڕەنگین بێ،
جونوونی لەیل و مەیلی نەقشبەندیی عەکسی ئەسما بێ؟!
سەرچاوە: نالی
نەقشین
نەخشین، نەخشاویی.

مەگەر هەر یاری نەقشینم ببێتە نەقشبەندی دڵ
کە نەقشی غەیری ڕەنگی ئەو بە ئاوی دیدە شۆرابێ