تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
موور
مێروولە.

ئەو غاری یارە ئیستە پڕ ئەغیارە، یا نە خۆ
هەر غاری یارە، یا بووەتە غاری مار و موور؟
سەرچاوە: نالی
مەعموورە
ئاوەدانیی.

کونجی ڕاحەت، تاجی عیززەت خاریخی مەعموورەیە
کەندەبوو هەر بانگە بانگ و هودهودیش هاواریە
سەرچاوە: نالی
بەیتی مەعموور
ماڵی ئاوەدان. به ماڵی کەعبەیش ئەڵێن. شوێنێکیشە له ئاسمان.

خەراباتی دڵی « نالیی » مەفەرموو: خاڵییە، نایەم!
به مەرگی تۆ قەسەم، چاوم! به ذیکرت بەیتی مەعموورە..
سەرچاوە: نالی
مەخموور
سەرخۆش و بەدمەست.

ناوی مەخمووران نەبەی (« نالیی »! له نێو
حەڵقەیی واعیظ، لەوێن جاسووسیان!
سەرچاوە: نالی
مەخموور
مەیزەدە، سەرخۆش. مەست.

بە نەشئەی سستیی و مەستیی وەها مەستوور و مەخموورە
نزانم خەو لە چاوتدایە یا چاوت لە خەودایە!