تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
ماڵ براو
ئەوەی دز ماڵیان بردبێ.

ئەو دەلاقەی تێدەخا چشت و مەکی پێدا دەبا
من لەوێ حەیران دەبم وەک ماڵ بڕاو و ماڵ براو
سەرچاوە: نالی
ماڵ بڕاو
ئەوەی کون کرابێتە دیواری ماڵی بۆ دزی لێ کردنی، کینایەیە له دزیی لێ کران.

ئەو دەلاقەی تێدەخا چشت و مەکی پێدا دەبا
من لەوێ حەیران دەبم وەک ماڵ بڕاو و ماڵ براو
سەرچاوە: نالی
ماڵیاوا
دێی خۆشەویستەکەی نالییی بووە.

جەنانی وە ک جینان کردم بە ماوا
(حەبیبە) ی (ماڵیاوا) ماڵی ئاوا!
سەرچاوە: نالی
دەماڵیی
ئەکوتایەوە.

وەڵڵاهی کڵاوی سەری من چەرخی دەماڵیی
ببووایە بە دامانت ئەگەر دەستڕەسێکم
سەرچاوە: نالی
جەماڵ
جوانیی. دیارە ئەگەر جوانیی و تێگەیشتن پێکەوە لە ئافرەتێکدا کۆ ببنەوە، ئەو ئافرەتە ئەبێ بە نموونە و لە هەموو لایەک پەنجەی بۆ ڕائەکێشن و باسی ئەکەن.

ئەڵڵا.. ئەڵڵا.. کە چ عەقڵ و کەماڵێکی هەیە!
لەگەڵ ئەو عەقڵ و کەماڵە چ جەماڵێکی هەیە!
سەرچاوە: نالی
کەماڵ
وێڵ و فام.

ئەڵڵا.. ئەڵڵا.. کە چ عەقڵ و کەماڵێکی هەیە!
لەگەڵ ئەو عەقڵ و کەماڵە چ جەماڵێکی هەیە!