تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
لەیلا
بێجگە لە مەعنا لەفظییەکەی کە نەشەی کاتی سەرخۆشییە و لەوەش کە ناوی ئافرەتە، ئیشارەتیشە بۆ لەیلای قەیسی عامیری.

عیشقت، کە مەجازی بێ، خواهیش مەکە ئیللا کچ
شیرین کچ و لەیلا کچ و سەلما کچ و عەذرا کچ
سەرچاوە: نالی
زولەیخا
ژنی عەزیزی میسر کە دڵی چووبوو لە یووسف.

گەر ئەشرەف و مەحبووبە، یووسف کوڕی یەعقووبە
کچ بوو بە خڕیداری یەعنی کە زولەیخا کچ
سەرچاوە: نالی
سولەیمان
حەزرەتی سولەیمان.

صەریری جونبوشی تەخت و مەحەففەی مەخمەڵیی سەوزی
دەڵێی تەسبیحی مورغانە، لەسەر تەختی سولەیمانە
سەرچاوە: نالی
سولەیمانی
یەکێکە لە بەناوبانگترین شارەکانی کوردستان، ئیبراهیم پاشای بابان لە ساڵی ١٧٨٤دا دروستی کردووە و پێتەختی میرنشینی بابانی لە (قەڵا چوالان) ـەوە بۆ گواستووەتەوە.

داخڵ نەبی بە عەنبەری سارایی (خاکوخۆڵ)
هەتا نەکەی بە خاکی (سولەیمانی) یا عوبوور
سەرچاوە: نالی
قیبلەیی حاجات
ئەو شوێنەی موحتاجان ڕووی تێ ئەکەن.

ئەی مەسجید و میحرابگەهت قیبلەیی حاجات ،، بۆ ئەهلی موناجات!
مەحجووبی هەوام و ئەمەتە مەشهوودی مەعلووم ،، بۆ ڕاهی نەجاتم
سەرچاوە: نالی
صیلەی ڕەحم
بەسەرکردنەوەی خزم و کەسوکار.

کێ بێ وەکو تۆ بەم شەوە ڕەحمی بە منا بێ!
مەجذووبە صیفەت، یەعنی صیلەی ڕەحمی تێدابێ!