تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
سەلمان
سەلمانی فارسیی، یەکێکی ترە لە هاوڕێکانی پێغەمبەر.

سەعادەت بوو بە نوور و صاعیدی ذەروەی هیدایەت بوو
عەلامەت نووری ئیمانی (بیلال) و (وەیس) و (سەلمان) ـە
سەرچاوە: نالی
غیلمان
جەمعی غولامە واتە کوڕی تازە پێگەیشتوو.

جەننەت پڕی ویلدانە، خادیم هەمو غیلمانە
خانم کە تێدا حۆرین، یەکسەر هەموو حەسنا کچ
سەرچاوە: نالی
سەلما
بێجگە لە مەعنا لەفظییەکەی کە ساغی ئەگەیەنێ و لەوەش کە ناوی ئافرەتە، ئیشارەتیشە بۆ (سەلما) ی ڕەمزی دڵداری لە ئەدەبی عەرەبدا.

عیشقت، کە مەجازی بێ، خواهیش مەکە ئیللا کچ
شیرین کچ و لەیلا کچ و سەلما کچ و عەذرا کچ