تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
قەلعە
قەڵا.

ئەی قەلعەیی ماهم کە دەڵێی ئەوجی بورووجی!
وەی قوللەیی دووریی کە دەڵێی قامەتی عووجی!
سەرچاوە: نالی
قەلفڕ
کینایەیە لە دەرکردن و دوورخستنەوە.

بەزمی هوزارە، قەل فڕی ئەغیارە، دەوری گوڵ
صۆفیی! بڕۆ، مەبە بە دڕک، تۆ لە ئێمە نیی..
سەرچاوە: نالی
قەللابی
بێباریی.

بەزمی ڕەندانە ئەمە، مەلعەبەیی وەعظ نییە
لە بەد و نێکی یو قەللابی یی دونیا نییە باس
سەرچاوە: نالی
قەلەندەر
کەسێ هیچ پەیوەندێکی به دنیاوە نەبێ.

فەرشی پەڵاسە، دۆشەکی خاکه، سەرینی بەرد
بێ تووک و، ڕووت و قووت و، فەقیر و قەلەندەرە
سەرچاوە: نالی
قەمطەریر
سەرچاوە: نالی
قەمچی نەچێژ
سەرچاوە: نالی
قەناره
دارێکە قولاپی ئاسنی پێوەیە قەساب گۆشتی پیا هەڵئەواسن.

گەردنکەچی زوڵفی بووی، سا دڵ مەدە بەر موژگان
وا خۆت لە تەناف داوە، ئیتر لە قەنارەت چیی!
سەرچاوە: نالی
قەندیل
چیای قەندیل لە ڕۆژەڵاتی باکووری کوردستانی عێراق.

یاخۆ پەڵە بەفرێکی کە ئەصڵەن نەشکابێ
قەندیلی مونیر و گوزەری ئاب و هەوا بی
سەرچاوە: نالی
قەوام
هۆی ڕاگیر بوون.

چ نوورێکە لە حوجرەی ڕەوضەدا وا قائیمە قوببەی،
قەوامی عەرش و فەرش و قەلبی ئینس و قالەبی جانە!
سەرچاوە: نالی
قەوس
سەرچاوە: نالی
قەڕڕاڵ
قەڕاڵ، پادشا.

خۆی کردووە بە گەورە و و قەڕڕاڵی موڵکی تەن
پشت و وەزیری ئەو سەگە دەججالی ئەعوەرە
سەرچاوە: نالی
قەڵبەزەن
بێکارە.

تەرکی ئارایشی تەن نەقدی ڕەواجی عەرەبە
تۆ عەجەم، مەردی موزەخرەف تەنیی و قەڵبەزەنی
سەرچاوە: نالی
قەڵغان
بەرگرێکی له پۆڵا دروست کراوە له چەشنی ساج، جاران شەڕکەر گرتوویانه به ڕوویانەوە بۆ خۆ پاراستن له تیر و شیری دوژمن.

مەڵێن کەڵکی نەبوو، ڕۆیی، جەهەننەم!
سەرم قەڵغانه بۆ تیری قەضاتان
سەرچاوە: نالی
قەید
زنجیر.

لە پێت ئاڵاوە حەڵقەی ماری گێسووت
عەجایەب حەییی بێ جان قەیدی موطڵەق!
سەرچاوە: نالی
قەید
کۆت.

بیدە بە دڵم، شیفتە بۆ شیفتە چاکە..
بیخە ملم، ئەو قەیدە بە دێوانە ڕەوایە..
سەرچاوە: نالی
قەیصەر
لەقەبی پادشاهانی ڕۆم و ڕووس بووە.

که تۆی شای کەچ کولاهی دیدە مەستان،
چ باکم قەیصەر و فەغفوورە ئەمشەو؟!
سەرچاوە: نالی
قەیکردنەوە
ڕشانەوە.

قامەتت نەخلە، بە شیری، فائیقەی پەی کردووە
نەحلی بێنێشی مەمەت شەهدی سپیی قەی کردووە
سەرچاوە: نالی
مەیموون قەدەم
پێ بە ڕز ق و ڕۆزی. ئەڵێن ساڵی مەیموون ساڵێکی پڕ خێر و بەرەکەتە. یاخود پێ وەک پێی مەیموون.

مل عەلەم، شیرین قەلەم، ئاهوو شکەم، مەیموون قەدەم
سم خڕ و کلک ئێستر و مەنزل بڕ و عارەق نەڕێژ
سەرچاوە: نالی
هەم قەدەم
هاوپێ، هاوڕێ.

دولبەری عالیی دەماغ، هەم قەدەمی سەروی باغ
بێتە نەظەرگەی قەراغ دیدەیی جۆباری من
سەرچاوە: نالی
کرمی قەز
کرمی ئاوریشم.

ئێمە مەردین و هەموو شێری خەشینپۆشی مەصاف
کرمی قەز هەرچی تەنیی، بو تەنی نیسوانی تەنیی