تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
قەدەم
هاتن، پێ و قودووم.

نەقدی دڵ و جان بۆ قەدەمت نیمە بەهایە
غەیری ئەمە، قوربان، بەخودا نیمە بەهایێ
سەرچاوە: نالی
قەدەم ڕەنجەکە
ئازاری پێت بدە. کینایەیە لە داوای هاتن لە کەسێکی خاوەن پایە و ڕێ و شوێن.

لەم ڕێگە سەریشی کە بچێ، یەعنی کوژابێ
گەردنکەچێ بەرپێتە، قەدەم ڕەنجەکە، سا بێ
سەرچاوە: نالی
مەیموون قەدەم
پێ بە ڕز ق و ڕۆزی. ئەڵێن ساڵی مەیموون ساڵێکی پڕ خێر و بەرەکەتە. یاخود پێ وەک پێی مەیموون.

مل عەلەم، شیرین قەلەم، ئاهوو شکەم، مەیموون قەدەم
سم خڕ و کلک ئێستر و مەنزل بڕ و عارەق نەڕێژ
سەرچاوە: نالی
هەم قەدەم
هاوپێ، هاوڕێ.

دولبەری عالیی دەماغ، هەم قەدەمی سەروی باغ
بێتە نەظەرگەی قەراغ دیدەیی جۆباری من