تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
قورب
نزیکیی. بێچوون

کە مەدعووی لازەمان و لامەکان و قوربی بێچوونی
سوار بە لەم بوراقە باریقە، لەم ڕەخشە ڕەخشانە
سەرچاوە: نالی
قوربان - ی دووهەم -
قوربانیی. (ی) کەی ضەمیری غائیبە.

هەر کەسێ ڕووی تۆ دەبینێ، خۆی بە قوربانت دەکا
چونکە ئەبرۆی تۆ هیلالی عیدە، قوربانی دەوێ
سەرچاوە: نالی
قوربەت
نزیکیی. ڕاحەت، حەسانەوە.

چ ڕەوضە؟ ڕەوضەیی جەننەت! چ جننەت؟ جەننەتی قوربەت!
چ قوربەت؟ قوربەتی ڕاحەت! چ ڕاحەت؟ ڕاحەتی جانە!
سەرچاوە: نالی
قورصی نمەک
پارچە خوێ کە بووبێ بە کوڵۆ.

یا قورصی نمەک هەروەکو مەڕمەڕ بە ضیا بێ
جێی قەطرەیە ئاوێکی لەنێودا قڵەشابێ؟!