تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
قصیصە
قسە.

قیصصە بێ پەردە و کینایەت خۆشە: شاهی من کەوا
عادیلێ بوو قەت عەدیلی ئەو له دنیا نەبوو،
سەرچاوە: نالی
تەقصیر
کەمتەرخەمی. درێغی.

ئەسەف درێژی شەو و ڕۆژی ئەو شەو و ڕۆژەم
قوصووریان بووە طوولی نەدامەتی تەقصیر
سەرچاوە: نالی
جەبری نوقصان
پڕکردنەوەی ناتەواویی.

بەقییەی عومری ضایع گەر مورادت پێ تەدارەک بێ
حەیاتی مەککەت و مەوتی مەدینەت جەبری نوقصانە
سەرچاوە: نالی
دەڕەقصێ
سەما ئەکا.

هێندە دڵخۆشە لەبەر سەبزیی و دار و دەوەنی،
کە دەڕەقصێ وەکو شاخ و فەنەن و نەستەرەنی
سەرچاوە: نالی
ڕەقص
سەما، هەڵپەڕکێ.

بنواڕە خۆشیی ڕەقصی لەگەڵ خەرقەیی ئەزرەق
مومکین نییە بەم پاکییە، لەم ئەر ضە، سەمایێ