تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
ڕەفڕەف
شتێکی ترە سیرەتنووسان ئەڵێن پێغەمبەر پاش دابەزینی لە بوراق لە شەوی میعراجدا سواری ئەو بووە.

وەها هەستا بە باڵی جاذیبەی قودرەت، لە نیوەی ڕێ
بەجێما ئەسپ و پەیک و ڕەفڕەف و ئەم چەرخی دەورانە
سەرچاوە: نالی
ڕەفڕەف
ڕایەخی جوان. تەختانی پڕ لە گوڵ و سەوزیی.

جامی تاقی مەیکەدە میشکاتی قیندیلی دڵە
شیشە پڕ قەرقەف لە ڕەفڕەف شاهی عالی ڕەفڕەفە
سەرچاوە: نالی
قەلفڕ
کینایەیە لە دەرکردن و دوورخستنەوە.

بەزمی هوزارە، قەل فڕی ئەغیارە، دەوری گوڵ
صۆفیی! بڕۆ، مەبە بە دڕک، تۆ لە ئێمە نیی..