تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
عینَۀَ
کەرەستە.

تَری عِینَۀَ اْاﻸب‍دانِ مِنْ (خاکٌ خُول ِ) ـهِ
تَری مَنْدَلَ اْﻷوْراقِ مِنْ تُوزُ گَرْدِهِ
سەرچاوە: نالی
عینایەت
گوێ پێ دان و خزمەتکردن.

فەرقێکی نەکرد نەفسی نەفیسم بە عینایەت ،، وەحشیی لە ویلایەت
لەم گۆشەیی وێرانەیە هەر مامەوە وەک بووم ،، وەیشوومی وڵاتم
سەرچاوە: نالی
عینەب
ترێ.

قەطرێکە لە بەحری کەرەم و ڕەحمەتی فەتتاح
نەک عارەقی کەرمی عینەب و شەربەتی توففاح
سەرچاوە: نالی
ر أی العین
ئەوەی زەق بە چاو ببینرێ.

هەکەسێ نوقصانیی ڕووی باوێتە سەر ڕووی ئاینە
شاهیدی هەرچەندە (رأی العین) ە، کێ باوەڕ دەکا؟!
سەرچاوە: نالی
لەعین
مەلعوون، دوور لە ڕەحمەتی خودا.

حیفظت شەبان و ، ئێمە ڕەمە و، ئەو لەعینە گورگ
ئەم نەفسە گورگە مێشە لەگەڵ ئەو بەد ئەختەرە،