تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
عار
نەنگ و شوورەیی.

« نالیی »! وەرە هەزلێکی کە عاری شوعەرا بێ
ڕووڕەش مەکە پێی صەفحەیی هەر لەوح و کیتابێ
سەرچاوە: نالی
عارف و مەعرووف
ئەو دوو فریشتەیەی لە قەبرا پرسیار لە پیاوی چاک ئەکەن.

تەنگە ئەوا دەبێ کە لە ئەو جێگە تەنگەدا
سائیل نەکیر و عاریف و مەعرووف و مونکەرە
سەرچاوە: نالی
عاریض
ڕوومەت، کوڵم.

زولفت که لەسەر ڕوو به خەم و تابشە ئەمڕۆ،
دوودی سییەهی عوودە لەسەر عاریضی پشکۆ
سەرچاوە: نالی
عاریف
خواناس.

یا چەشمەساری خاطری پڕ فەیضی عاریفە
یەنبووعی نوورە دابڕژێنێ لە کێوی طوور
سەرچاوە: نالی
عاریە
خواستەمەنیی.

من لە بێبەرگیی (مەخە) م پرسیی، کە بۆچ ڕووتی؟ وتی:
« ڕەببی من شێت بم، ئەگەر شاد بم بە بەرگی عاریە!»
سەرچاوە: نالی
عاریە
عەیب و شوورەیی لێ دێ.

بەرگی دنیا هێندە کورت و کۆنە و بازاڕییە
چونکە ناگاتە گونی دێوانەکەی، لێی عاریە
سەرچاوە: نالی
عارەق نەڕێژ
سەرچاوە: نالی
شەوی قەدر و مەعاریج
شەوی ڕێزلێگرتن و سەرکەوتن بۆ ئاسمان.

جێ بازی مەقدەمی شەوی قەدر و مەعاریجی
سەربانی عەرش و کورسی یو جوبرەیلی شەهپەڕە
سەرچاوە: نالی
مەعاریف
زانست.

لە (دار العلم) ی تەحصیلی مەعاریف
وەکوو « نالیی » جەهوول و بێ خەبەر مام
سەرچاوە: نالی
ئەشعار
جەمعی شیعرە.

« نالیی » کە قەدەحنۆشە، مەستانە و سەرخۆشە
خامۆش و نمەدپۆشە، ئەشعاری لەکن پەشمە