تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
شاهیدی صیدق
شاهیدی ڕاستیی.

بە هەرچیی چاوی دینی عیشقی تێدا شاهیدی صیدقە،
بە هەرچیی دیدەیی عەقڵی تیا شەوکوێر و حەیرانە
سەرچاوە: نالی
صیداق
مارەیی.

صیداقی ڕوونماوو، وەصڵی شاهید
لەگەڵ شایی کەران بێ دەنگ و داوا
سەرچاوە: نالی
صیددیق
زۆر ڕاستگۆ، حەزرەتی یووسف. لە قورئاندا هەیە « یوسف ایها الصدیق..» واتە

صیددیق و عەزیز هەروەک یووسف کە نەبی بوو کوڕ
صیددیقەیی مەعصوومە وەک داکی مەسیحا کچ
سەرچاوە: نالی
صیددیقەیی مەعصوومە
ئافرەتی باوەڕپێکراوی بێگوناهـ، حەزرەتی مریەمی دایکی مەسیح.

صیددیق و عەزیز هەروەک یووسف کە نەبی بوو کوڕ
صیددیقەیی مەعصوومە وەک داکی مەسیحا کچ
سەرچاوە: نالی
صیدق
ڕاستی.

شاهیدی عەدله و وەفا، مەعدەنی صیدقە و صەفا
هاتووە دەرمان بکا قەلبی برینداری من
سەرچاوە: نالی
صیدقی نییەت
ڕاستیی نیاز.

بۆ جیواری حەق لە هەر جێ صیدقی نیییەت کافییە
من لە (بیت اللە) ئینشەڵڵا (بأذن اللە) دەڕۆم