تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
صفری خاڵ
خاڵی وەک نوختەی سفر. سفر، خۆیشی واتە بۆش و پووچ،

کوفری زوڵفە تار و، ماری ئەرقەمن
صفری خاڵه، حەڵقەیی هیندووسییان
سەرچاوە: نالی
ئەصفەر
زەرد.

لەو کێشە کێشەیەدا کەوا ڕەش سپیی دەبێ
لەو کێش کێشەیەدا کەوا ئەحمەر ئەصفەرە
سەرچاوە: نالی
اخوان الصفا
برایانی ڕاستیی و خاوێنی و بێگەردیی. ناوی حیزبێکی ئایینی و سیاسیی ئیسماعیلیی مەشرەبیشە لە سەدەی دەهەمی زایینیدا کاری کردووە، بنکەی لە بەسرە بووە و، پەیڕەوەکانی بە فەلسەفەی ئیسلام و یۆنانەوە خەریک بوون.

صاحێبی (علم الکتاب) ە موطریبی هودهود نەفەس
یا سولەیمانە لە (اخوان الصفا) ، ئاصەف صەفە