تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
شاهی
پادشایەتی، یاخود ئیشارەتە بۆ (شاهی) ی شاعیر.

ضابیطەی طەبعم سوارە، ئیددیعای شاهیی هەیە
مەحتەشم دیوانە، داوای تەختی خاقانی دەکا
سەرچاوە: نالی
شاهی ئاصەف
حەزرەتی سولەیمان.

هودهودی دڵ حەبسی بەلقیسی سەبای دیوە، یەقین
خۆی کە دامێنگیری شاهی ئاصەفی ثانی دەکا
سەرچاوە: نالی
شاهی ئاصەفی ثانی
سولەیمان پاشای بابان.

هودهودی دڵ حەبسی بەلقیسی سەبای دیوە، یەقین
خۆی کە دامێنگیری شاهی ئاصەفی ثانی دەکا
سەرچاوە: نالی
شاهید
نازدار.

ئاهوویی حەرەم قیبلەیی ئەبرۆن که به دیدە،
ئەم شەهد لەبانه که هەموو شاهیدی چینن،
سەرچاوە: نالی
شاهید
یار. لە شیعردا ئەو وشەیەیە کە ئەبێتە نموونە (مثال) بۆ بناخە (قاعدە) یەک. ئەو بیرەی کە پوختەی شیعرەکەیە. شاهیدی فیکر

شاهیدی فیکرم کە بێتە جیلوەگاهی دولبەری
شاهی خوسرەو ڕۆحی شیرینی بە قوربانی دەکا
سەرچاوە: نالی
شاهیدی صیدق
شاهیدی ڕاستیی.

بە هەرچیی چاوی دینی عیشقی تێدا شاهیدی صیدقە،
بە هەرچیی دیدەیی عەقڵی تیا شەوکوێر و حەیرانە
سەرچاوە: نالی
شاهیدی چینیی
کینایەیە له نازداری ئێجگار جوان.

ئاهوویی حەرەم قیبلەیی ئەبرۆن که به دیدە،
ئەم شەهد لەبانه که هەموو شاهیدی چینن،
سەرچاوە: نالی
شاهێن
لە فارسیدا (شاهین) میلی تەرازووە کە تاکانی تەرازوەکەی پێوە شۆڕ ئەکرێتەوە. لە دیالێکتی هەورامیشدا بە تەرازوو ئەڵێن

شاهێنی دو چاوت کە نیگا و مەیلی بە دانگە
کێشانی بە قوللابی دلاوێزی بژانگە
سەرچاوە: نالی
خۆشاهەنگ
خۆش ئاواز و خۆش بزووتن. پوورەی هەنگ کە لە دەوری کوورەکە کۆ ئەبنەوە.

خوانی ذی شانی جیهان هەنگی خۆشاهەنگە، وەلێ
مێشی دەم نۆشم و دوم نێشم و عەکسی عەسەلم