تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
کەششاف
تەفسیرێکی قورئانە ناوی (الکشاف عن حقائق التنزیل، و عیون القاویل، في وجوه التاویل) ە، موحەممەدی کوڕی عومری خواڕەزمیی (٤٧٦ – ٥٣٨ی. ک ١٠٨٣، ١٠٨٤ – ١١٤٣، ١١٤٤ی. ز) دایناوە. تەفسیرێکە بەپێی ڕێبازی بیری موعتەزیلە و لەبارەی دەڕبڕینی ڕووەکانی ڕەوانبێژیی قورئانەوە پایەیەکی باڵای هەیە.

لە قورئاندا بە (ما اُخْفِی لَهُمْ) مەکتووم و مەختوومە
بەیان نابێ بە تەفسیری دوصەد (کەششاف) و (بەیضاویی)