تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
بازی سپیی
جۆرە بازێکی بەنرخە.

سایەیی پایە وەکوو باڵی هوما و بازی سپیم
نە وەکو بوومی قەدەم شووم و نە هەمڕەنگی قەلم
سەرچاوە: نالی
سپی نەذیر
تۆقێنەری سپیی. جاران خێڵە عەرەب کە دوژمن بهاتایاتە سەریان یەکێکیان بەرگێکی ئاودامانی سپیی ئەکردەبەر و ئەچوە سەر بەرزاییەک هاواری ئەکرد کە فریایان کەون. سپیی نەذیر، یاخود (النذیر العریان) بەوە ئەڵێن.

سپی نەذیرە هەموو موو لە سیڕڕی (وَجهُ) لەسەر
مونەووەرە، لە طەرەف نوورەوە بووە بە نەذیر
سەرچاوە: نالی
سپییواش
سپی ڕەنگ، مەیلەوسپی.

چ ڕێگێکی سپییواشە، ئەوەندەی کەهکەشان دوورە
چ صەحرایێکی شین ڕەنگە، بە قەد نۆ ئاسمان پانە
سەرچاوە: نالی
ڕوو سپیی
ئافرەتی داوێن پیس،

چاوەکەم! مەنواڕە ڕەنگی ظاهیریی
خۆ دەزانیی (ڕوو سپیی) چەند ڕوو سییان
سەرچاوە: نالی
چەسپانی
گورجوگۆڵی.

ئیستیطاعە و قووەتی طەبعم، بە کوردی و فارسی
عارەبی، ئیظهاری چالاکیی و چەسپانی دەکا
سەرچاوە: نالی
چەسپیدە
چەسپاو و پڕ بە پڕ.

چەسپیدەوو خڕ هەروەکو بەر قاڵبی دابێ
نەختێکی لەبەر توندیی و سفتیی قڵەشابێ؟!