تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
سوارە
بەنەشئەیە و لەسەر پێیە.

ضابیطەی طەبعم سوارە، ئیددیعای شاهیی هەیە
مەحتەشم دیوانە، داوای تەختی خاقانی دەکا
سەرچاوە: نالی
نیسوان
ژنان.

قەز، برێشم، کە حەرامە لە ڕەجول، نەک نیسوان
سوننەتی شەرعە، ئەگەر تابیعی ئەهلی سونەنی
سەرچاوە: نالی
وەسواسە
وەسوەسە، خوتوورەی دڵ.

وەحشییە لێمان لەبەر طەعنەی ڕەقیبی سەگ صیفەت
ڕاستە هەر ذیی ڕۆحێ، بۆ وەسواسە، شەیطانی هەیە
سەرچاوە: نالی
ڕیسوایی
بێئابڕوویی. شوستوشۆ. داشتن، شۆردن.

چونکە بێنی بێوەفایی و ناز و شۆخیی لێ دەهات،
ناردییە بازاڕی ڕیسوایی کە بیدا شوست و شۆی