تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
قابیلی قیسمەت
ئەوەی بە بەشی خۆی ڕازی بێ یا ئەوەی بۆ دابەش کردن بشێ.

بەندە ئەزەل بە خەططی خۆی قابیلی قیسمەتی بووە
ئیستە بە ئیقتیضای عەمەل جێگەیی خۆی طەڵەب دەکا
سەرچاوە: نالی
وسمە
گیایەکە ژنان لەناو ئاودا ئەیکوڵێنن و برۆی پێ ڕەنگ ئەکەن. جۆرە خەنەیەکیشە، ژنان، پاش خەنە، ئەیگرنە سەر بۆ ڕەشکردنی قژیان.

تازە ئەبرۆت وسمە کێشاوە بە ناز
دڵ لەتی شمشێری تازەساوم ئەز