تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
سماق
ترشە سماق.

شیرینیی و، لە تاڵیی و ترشیی عیتابی ڕووت،
خاڵت لەسەر جەبین بووەتە دانەیی سماق
سەرچاوە: نالی
ئاسمانیشی
ئەبێ بە (نوون) ێکی گیراو بخوێنرێتەوە کە ئەگەر بیکەیتەوە ببێ بە دوو نوون و ببێ بە (ئاسمان نیشی). ئەو کاتە (نیش) واتە چزوو و لێرەدا مەبەست قولاپی سەرە تەشییە کە خورییەکە یا لۆکەکەی پێوە بەند ئەکرێ و لە ئەنجامی هەڵسووڕاندنی تەشییەکەدا ئەیکا بە بەن یا بە دەزوو.

زەمانە چەرخ و، چەرخی ئاسمانیشی، فەلەک فیلکە
سەری ڕشتەی وجوودی چەندە باداویی و هەر ماوی
سەرچاوە: نالی
عوذر مەسمووعە
واتە ئەو عوذر و بیانووەی ئەیهێنمەوە بۆت بۆ ئەوەی لێم بووریی کەوا نەهاتم، شایانی ئەوەیە گوێی لێ بگیرێ.

نیشانەی فەخرە بۆ من گەر بە سەر بێم نەک بە پێ، ئەمما
بە مەرگی تۆ قەسەم، شاهم! ، عوذر مەسمووعە، سەرمایە
سەرچاوە: نالی
قابیلی قیسمەت
ئەوەی بە بەشی خۆی ڕازی بێ یا ئەوەی بۆ دابەش کردن بشێ.

بەندە ئەزەل بە خەططی خۆی قابیلی قیسمەتی بووە
ئیستە بە ئیقتیضای عەمەل جێگەیی خۆی طەڵەب دەکا
سەرچاوە: نالی
قەراغ. آسمانَةٌ
ئاسمانێکه،

کَاْنَّ کَنارَ أرْضِهِ آسْمانَةٌ
لِبَرْزِیٌّ دُورِی لِسَبزِیِّ عَرْدِهِ
سەرچاوە: نالی
نەسمابێ
نەسمرابێ، کون نەکرابێ.

ئەم سیڕڕە چییە میثلی سوها بێ، نەسوابێ؟!
دوڕڕێ کە وەکو دوڕڕی سەما بێ، نەسمابێ؟!
سەرچاوە: نالی
وسمە
گیایەکە ژنان لەناو ئاودا ئەیکوڵێنن و برۆی پێ ڕەنگ ئەکەن. جۆرە خەنەیەکیشە، ژنان، پاش خەنە، ئەیگرنە سەر بۆ ڕەشکردنی قژیان.

تازە ئەبرۆت وسمە کێشاوە بە ناز
دڵ لەتی شمشێری تازەساوم ئەز
سەرچاوە: نالی
ڕەسمی ئولفەت
ئوسووڵی ناسیاویی،

بۆ دەکەی تەکلیفی ڕەسمی ئولفەت و یاریی له من؟
کەی به صوحبه ت ئاشنایە سالیکی ڕێگەی عەدەم!
سەرچاوە: نالی
طیلەسم
طەلیسم، پارچە کاغەزێک یا پارچە میتاڵێکە جادووگەران چەند وشە و نەخش و خشتەیەکی لێ ئەنووسن گوایە بۆ چاوەزار و شتی وا باشە. کراوە بە کینایە لە ڕاز و نهێنیی و شتی پەی پێ نەبراو.

دامێنی بە ئەنواعی گوڵ و مڵ خەمڵابێ
گەنجێکی تێدا بێ کە طیلەسمی نەشکابێ
سەرچاوە: نالی
طەلیسم
ئەفسانە و جادووی پەی پێ نەبراو.

« نالیی » بە ئومێدی ظەفەری طەوقی تەلیسمت
ماری سڕی زولفت لە سەر و گەردنی ئاڵا