تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
حەسرەت
داخ و خەفەت،

به حەسرەت عومری من یەکبارە فەوتا
مەگەر عومرێ دوبارەم پێ عەطا کەی
سەرچاوە: نالی
خوسرەو
خوسرەوی پەروێزی پادشای ساسانیی.

شەقاوەت بوو بە دوود و داخیلی کوورەی ضەلالەت بوو
ئەمارەت خوسری خوسرەو، کەسری کیسرا، شەققی ئەیوانە
سەرچاوە: نالی
خوسرەوی خاوەر
پادشای ڕۆژەڵات، کینایەیە لە خۆر.

عەجەب ئەستێرە شەو هەڵدێ لە تاوی خوسرەوی خاوەر
بە ڕووی تۆم دیدە هەڵنایێ شەو و ڕۆژ، ئەرچی بێدارم
سەرچاوە: نالی
طاقی کیسرەوی
تاقی کیسرا کە پاشماوەکەی لە نزیکی شاری سەلمان پاکەوەیە.

بونیانی کیبر و سەرکەشییە طاقی کیسرەوی
دانانی ظوڵم و ڕووڕەشییە تەختی ئابنووس