تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
زمزەمه
هەرا و زەنا.

له دەمی ناڵەیی زارم، دڵی پڕ زەمزەمەکەم،
وەلوەلەی حەلق و گەرووی « نالیی » له گەردوون بەدەرە
سەرچاوە: نالی
پێشخزمەت
خزمەتکار.

پێم گوت: مەکە چاک چاکم، پێشخزمەتی زۆر چاکم..
فەرمووی: بە سەری کاکم، داغت لە دڵمدایە!..
سەرچاوە: نالی
بنازم
نازیی پێوە بکەم.

بنازم دلبەری خۆم چەندە پڕ وەصف و چ بێ عەیبە:
بە چاو مەست و، بە دڵ هوشیار، بە ئەبرۆ و جووت و هەم تاقە!
سەرچاوە: نالی
جەزم
زەنە (`). تەواوکردن.

لە نەحو و صەرفی ئەداتێ مەپرسە ئەی موعریب
کە ڕەفع و نەصب و جەڕ و جەزمە ئالەتی تەقریر
سەرچاوە: نالی
هێزم
دار.

لەم خۆشییە کە هێزمی مەطبەخ سەوز بووە،
ماوم عەجەب لە دیدەیی صۆفیی کە ناڕوێ!