تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
وەحشی غەزال
ئاسکی کێویی،

« نالیی » ئەو وەحشی غەزالە کەس ئەبەر داوی نەکەوت
چونکە شاهێنی دوو چاوی تیژە، دائیم سەر دەکا
سەرچاوە: نالی
وەحشیی غەزال
ئاسکی کێویی.

لەحظەیێک و لەمحەیێک چاوم بە چاوی ناکەوێ
کێ دەڵێ وەحشیی غەزالە مەیلی ئینسانی هەیە!
سەرچاوە: نالی
چەمەنزار
جێگای سەوزی.

بە ظاهیر گەر مەگەسدارە، بە باطین صەد چەمەنزارە
بە صوورەت یەک بە یەک خارە، بە مەعنا صەد گولوستانە
سەرچاوە: نالی
کەففەی میزان
تای تەرازوو.

باقێ کە ڕووی لە کەففەیی میزانە، یەکسەرە.
هەرچەند سەرە موتابیعی میعیاری دوو سەرە
سەرچاوە: نالی
گوڵزاران
سەرچاوە: نالی
گوڵزاران
ئەوانه ی دەمیان وەک گوڵ جوان و بۆنخۆش و نازدارە،

وەرە نێو بەزمی گوڵزاران و گوڵ زاران، تەماشاکه:
سەراسەر پێکه نینی گوڵ، لەبالەب غونچە پشکووتن
سەرچاوە: نالی
ئەجزا
بەشەکانی کتێب. ئەندامانی لەش.

وەها سەقیم و موجەززا عەوامیلی ئەجزا
کە ئالەتی عەمەلی نەحوی مەحوی صەحوی ضەمیر
سەرچاوە: نالی
بازا
باز ئا، وەرەوە. وشەکە لەبنەڕەتا فارسییە.

ڕوخم ڕەنگینی ڕەنگی ڕوومەتی ڕەنگینتە، بازا !
قەدی سەروم کەمانینی قەدی شیرینتە، بازا!
سەرچاوە: نالی
خانەزا
له ماڵا له دایک بوو، ماڵیی.

شکاری وەحشییان بەس دەستەمۆ کەن
نەوەک بەر بێ شکاری خانەزاتان
سەرچاوە: نالی
موجەززا
لە یەک جیا بووەوە و شیرازە تێکچوو. پارچە پارچە بوو.

وەها سەقیم و موجەززا عەوامیلی ئەجزا
کە ئالەتی عەمەلی نەحوی مەحوی صەحوی ضەمیر