تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
تەشریف
شەرەفمەند کردن.

ئەمن مەهدیی ئەتۆ هادیی، شەوی تەجرید و تەقریبە
لەبەرکە خەلعەتی قورئان و ئەم تەشریفی ڕیضوانە
سەرچاوە: نالی
تەشریف
قەدرزانین و گەورەکردن.

خەلعەتی تەشریفی هەرکەس بێ چییە، غەیری کەفەن!
هەر ئەوە هەم فاخیرە و بۆ ئاخیرە و یەکجارییە
سەرچاوە: نالی
تەعریف
کردنی نەکیرە بە مەعریفە. ناساندن.

ئەلیف نەکیرەوو بێگانە، نایەتە تەعریف
عەلەم موشابیهی غەیر و مولازیمی تەنکیر
سەرچاوە: نالی
حەریف
هاودەم.

کەسێ پوشتانی باڵاتە، حەریفی ئاڵ و واڵاتە
کە شیبهی کاکوڵی ژۆلیدە سەرگەردانی سەودا بێ
سەرچاوە: نالی
ظەریف
خۆش.

نوکتێکی ظەریفە بە نەصیبی ظورەفا بێ
تەعریفی دەکەم، بەڵکو لە بۆ دەرد * شیفا بێ
سەرچاوە: نالی
عاریف
خواناس.

یا چەشمەساری خاطری پڕ فەیضی عاریفە
یەنبووعی نوورە دابڕژێنێ لە کێوی طوور
سەرچاوە: نالی
موعتەریف
کەسێ دان به شتێکا بنێ.

مەشرەبی « نالیی » گەلێ ئابیی و ترشە، بەڵێ
موعتەریفه خۆی دەڵێ: چا نییە ئەطواری من
سەرچاوە: نالی
مەعاریف
زانست.

لە (دار العلم) ی تەحصیلی مەعاریف
وەکوو « نالیی » جەهوول و بێ خەبەر مام