تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
تەقریب
نزیکبوونەوە لە خوا.

ئەمن مەهدیی ئەتۆ هادیی، شەوی تەجرید و تەقریبە
لەبەرکە خەلعەتی قورئان و ئەم تەشریفی ڕیضوانە
سەرچاوە: نالی
دڵفریب
ئەوەی دڵی دڵدار هەڵخەڵەتێنێ و گرەویدەی خۆیی بکا.

شاهێنی دیدەبازە، مەستی شەرابی نازه
دڵدار و دڵنەوازە، دڵکێش و دڵفریبه
سەرچاوە: نالی
فریب
هەڵخەڵەتاندن.

صاحێب زەڕ و زیوێ کە فریبی عوقەلا بێ
ئیکسیری طەڵای ئەحمەری چەند قەطرە لە لا بێ
سەرچاوە: نالی
موعریب
ئەوەی سەر و ژێر ئەکا بۆ وشە و ڕستە لێک ئەداتەوە. لێرەدا ئەوەی (ئەم دیو و ئەو دیو) بە ئافرەت ئەکا.

لە نەحو و صەرفی ئەداتێ مەپرسە ئەی موعریب
کە ڕەفع و نەصب و جەڕ و جەزمە ئالەتی تەقریر