تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
ئەگەرخۆ
هەرچەند.

خەندە و دەمی (مەحب و وبە) کەوا زۆر نمەکینن
بەس خۆشە ئەگەر خۆ نمەکی زەخم و برینن
سەرچاوە: نالی
خارخاری ﹺ
دڵەکوتە و یاد و ئارەزوو.

فَباغاتُهُ داغاتٌ جَرگِ الشَّقائِقِ
فَوا دَر ْدَتیِ مِنْ خارْ خارِی لِوَرْدِهِ
سەرچاوە: نالی
شەکەرخەند
پێکەنینی وەک شەکر شیرین.

دەرحەقی من زەهر و سرکەفرۆشە بە برۆ
دەرحەقی غەیری ئەمن غەیری شەکەرخەندی نییە
سەرچاوە: نالی
چەرخی ئەخضەر
ئاسمانی سەوز.

پەیغامبەر و حەبیبی خودا، (خاتَمُ الرَّسُل)
ڕەوضەی له ئەرض و سایە لەسەر چەرخی ئەخضەرە
سەرچاوە: نالی
چەرخی ئەطڵەس ڕەنگ
ئاسمانی شین.

کولاهی فەخر و تەعظیمم گەیشتە چەرخی ئەطلەس ڕەنگ
کە بیستم قەلبی میرانم لەسەر مەملووکی ئاغایە
سەرچاوە: نالی
چەرخی دەوران
ئاسمانەکان.

وەها هەستا بە باڵی جاذیبەی قودرەت، لە نیوەی ڕێ
بەجێما ئەسپ و پەیک و ڕەفڕەف و ئەم چەرخی دەورانە
سەرچاوە: نالی
مەرخ
وشەیەکی عەرەبییە بە جۆرە دارێکی ناسک ئەڵێن زوو دائەگیرسێ.

ئیلتیقای پۆڵا و ئاسن هەر نیزاعە و گیر و دار
جەمعی ماء و نار و زەند و زەندەوو، مەرخ و عەفار
سەرچاوە: نالی
نۆ چەرخ
حەوت ئاسمانە کە و مانگ و ڕۆژ.

دنیای چلۆن دەوێ که بەقەد هیممەتی نەکرد
ئەم خەلعەتە که ئەتڵه سی نۆ چەرخی ئەستەرە
سەرچاوە: نالی
چەرخ
ئاسمان.

وەڵڵاهی کڵاوی سەری من چەرخی دەماڵیی
ببووایە بە دامانت ئەگەر دەستڕەسێکم
سەرچاوە: نالی
چەرخ - ی یەکەم -
هەرچیی کە بسووڕێتەوە. لێرەدا مەبەست تەشییە.

زەمانە چەرخ و، چەرخی ئاسمانیشی، فەلەک فیلکە
سەری ڕشتەی وجوودی چەندە باداویی و هەر ماوی
سەرچاوە: نالی
چەرخ –ی دووهەم -
سووڕانەوە.

زەمانە چەرخ و، چەرخی ئاسمانیشی، فەلەک فیلکە
سەری ڕشتەی وجوودی چەندە باداویی و هەر ماوی