تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
خەرامیدەن
لارە و له نجە کردن.

بۆ سەیری خەرامیدەنی ئەم سەرو قەدانه،
صۆفی له طەڵەبدان و، هەموو سالیکی ڕاهن
سەرچاوە: نالی
دلارامی
مایەی ئارامیی دڵەکەی، یارەکەی.

عاشق دڵی نایێ لە دلارامی جودا بێ
ئەڵبەت کە دڵارامیی لەوێ بێ، دڵی نایێ
سەرچاوە: نالی
دلارامیی
دڵ ئارامیی، ئارامیی دڵ.

عاشق دڵی نایێ لە دلارامی جودا بێ
ئەڵبەت کە دڵارامیی لەوێ بێ، دڵی نایێ
سەرچاوە: نالی
غەرامەت
دەرد و ئازار.

ئەی چاوی پڕ نەدامەت، دڵ پڕ غەم و غەرامەت
بگرێ، که وشکه صۆفیی لەم فەیضە بێ نەصیبه
سەرچاوە: نالی
ئیحرام
حاجیی بەرلەوەی بگاتە مەککە، لە چەند کیلۆمەترێک دوور لە مەککەوە بەرگی تایبەتیی خۆی دائەکەنێ و بەرگێکی تری تایبەتیی لەخۆیەوە ئەپێچێ دروومانی تیا نەکراوە، هەروەها هەندێ کردەوەی تایبەتیشی لێ حەرام ئەبێ وەک ڕاوکردن و سەربڕینی حەیوان و هەر جۆرە خوێن ڕشتنێک و، وەک چوونە لای ئافرەت. بەوە ئەڵێن حاڵەتی ئیحرام.

من لە ئیحرامی ئەدەبدام و، ئەتۆش صەیدی حەرەم
موددەعیی، هەروەکو سەگ، بۆچی بە ئێمە دەوەڕێ؟!
سەرچاوە: نالی
ئیحرام
بەرگی ئیحرام، قوماشێکی نەدووراوە حاجی لە کاتی حەجدا ئەیکاتەبەر.

تەنی حاجی لەسەر چوارچێوەیی ناجیی دەڵێی نەعشە
لوعابی خۆر لەسەر ئیحرامی وەک کافووری ئەکفانە