تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
ذەڕڕە
تۆز. وردە.

نووری چاوم! چاوەکەم بێ نوورە بێ تۆ، ذەڕڕەیی
خاکی دەرگاکەت ببێژم بیکەمە کوحلی بەصەر
سەرچاوە: نالی
ذەڕڕەیی خورشید
وردە تیشکی خۆر.

خۆش صوبح دەمێکە کە بە خەندە دەنوێنێ
بەس ذەڕڕەیی خۆرشید لە ذەڕڕێکی سوهادا
سەرچاوە: نالی
نیمە ذەڕڕەیەک
نیوە ذەڕڕەیەک.

ڕۆژی هاوینی وەها مثقاڵه ذڕڕەی پڕ دەبێ
نیمه ذەڕڕێک سێبەری تێدا نییە غەیرەز هەتاو