تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
عەذرا
پاڵەوانی داستانی خۆشەویستیی (وامیق) و (عەذراء).

لە دنیا جەننەتی باقی تەلاری شاهییە، ساقیی!
(حەبیبە) طوڕڕەیی طەوقی ملیی (شیرین) و (عەذرا) یە
سەرچاوە: نالی
عەذرا
بێجگە لە مەعنا لەفظییەکەی کە واتە (کچی دەست بۆ نەبراو) و لەوەش کە ناوی ئافرەتە، ئیشارەتیشە بۆ مەریەمی دایکی عیسا و بۆ عەذرای قارەمانی ڕازی خۆشەویستیی (وامیق و عەذرا).

عیشقت، کە مەجازی بێ، خواهیش مەکە ئیللا کچ
شیرین کچ و لەیلا کچ و سەلما کچ و عەذرا کچ
سەرچاوە: نالی
عوذر مەسمووعە
واتە ئەو عوذر و بیانووەی ئەیهێنمەوە بۆت بۆ ئەوەی لێم بووریی کەوا نەهاتم، شایانی ئەوەیە گوێی لێ بگیرێ.

نیشانەی فەخرە بۆ من گەر بە سەر بێم نەک بە پێ، ئەمما
بە مەرگی تۆ قەسەم، شاهم! ، عوذر مەسمووعە، سەرمایە