تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
خەندە
پێکەنین. کرانەوە.

خەندەی نەفەسی تۆ بو وەکوو صوبح و نەسیمی
یا گوڵ دەمی پشکوتن و عەطری وەرەقی بوو
سەرچاوە: نالی
دارزردە
داری زەرد، شاخێکه له قەرەداغ.

شَوانیِ (سُلَیمانیِ) و صَبایْ (پیرْ مَصورَ) کَیْ
کِوانیِ (قَرَەداغٌ) و هَوایْ (دارِ زَرْدِ) ەِ
سەرچاوە: نالی
دیدە
دیتن.

دڵیش مایل به دیدەی تۆیە، بۆیە
لە من وەحشیی و ڕەمیدە و دوورە ئەمشەو
سەرچاوە: نالی
دیدە
چاو.

ئاهوویی حەرەم قیبلەیی ئەبرۆن که به دیدە،
ئەم شەهد لەبانه که هەموو شاهیدی چینن،
سەرچاوە: نالی
دیدە باز
چاو کراوە.

لێم حەرامە دانەوو ئاوی حەماماتی حەرەم
من کە بازی دیدە بازم نەک شەوارەی دەستەمۆم
سەرچاوە: نالی
دەرماندە
داماو.

چ زەرقا؟ بۆ سیاه ی ی دەفتەری هەر ناصییە ماحیی
چ طەیبە؟ بۆ تەبایی دەردی هەر دەرماندە دەرمانە
سەرچاوە: نالی
زەدە
لێدراو. دەست لێوەشێنراو.

لۆمەیی « نالیی » یی دێوانە مەکەن ئەی عوقەلا!
ئەمە موددێکە زەدەی لەطمەیی دەستی پەرییە
سەرچاوە: نالی
زەند و زەندە
دوو وشەی عەرەبین، دوو جۆرە دارن، سەروویان زەند و ژێروویان زەندەیە، لە بەیەک گەیاندن و لێکدانیان ئاگر پەیدا ئەبێ.

ئیلتیقای پۆڵا و ئاسن هەر نیزاعە و گیر و دار
جەمعی ماء و نار و زەند و زەندەوو، مەرخ و عەفار
سەرچاوە: نالی
سفیدە
سپیدە، ڕووناکیی.

له دوگمەی سوخمه دوێنێ نوێژی شێوان
بەیانی دا سفیدەی باغی سێوان
سەرچاوە: نالی
سوجدە
سوجدەی سەهو کە لە هەندێ حاڵەتی بەهەڵەداچوونی ناو نوێژدا بەر لە سەلام دانەوە - ئەبرێ.

سەوادی طوڕڕەیی ئەو ئیشتیباهی سەهوی جوان
بەیاضی غوڕڕەیی ئەم ئینتیباهی سوجدەیی پیر
سەرچاوە: نالی
سەودازەدە
ئەوەی دەردی عەشق لێی دابێ.

سەودازەدەکەی زوڵفت، ئەزهاری لەکن پەشمە
دوور لەو گوڵە بێ خارە، گوڵزاری لەکن پەشمە
سەرچاوە: نالی
عوقدە
گرێ.

هاتووم، وتی، عوقدەم هەیە، قەط مومکینە وا بێ؟
هیی تۆم ئەگەرەم مەسئەلە حەل کەی بە جەوابێ
سەرچاوە: نالی
عەربەدە
سەرخۆشیی و بەدمەستیی.

ئەوە چاوە کە هەڵدێنیی، صەد عەربەدە دەنوێنیی
هەر ڕۆحە کە بستێنیی، لەم غەمزە دوبارەت چیی!
سەرچاوە: نالی
قاعیدە
بناغە.

چ مەککە؟ دار و بەردی قاعیدەی ئەرکانی ئیسلامە
چ طەیبە؟ ماء و خاکی مائیدەی ئەنواری ئیمانە
سەرچاوە: نالی
مائیدە
سفرە و خوان.

چ مەککە؟ دار و بەردی قاعیدەی ئەرکانی ئیسلامە
چ طەیبە؟ ماء و خاکی مائیدەی ئەنواری ئیمانە
سەرچاوە: نالی
موسوەدە
موسەووەدە، ڕەشنووس، نووسراو بە لە پاکنووس کردنی.

بێتە حوجرەم، پارچە پارچەی موسوەدەم بکڕێ بە ڕۆح،
هەر کەسێ کووتاڵ و پارچەی بێ بەدەڵ سەودا دەکا
سەرچاوە: نالی
مەیکەدە
مەیخانە.

عاشق هەوەسی مەیکەدەوو عیلمی بەسیطە
عاقڵ طەلەبی مەدرەسەوو جەهلی مورەککەب