تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
دەبوستان
قوتابخانە.

کوڕ زیبی دەبوستانە، کچ شەمعی شەبوستانە
بۆ بەزمی تەماشا کوڕ، بۆ خەڵوەتی تەنها کچ
سەرچاوە: نالی
دەبوور
ڕەشەبا.

مەحوی قەبووڵی خاطری عاطر شەمیمتە
گەردی شیمال و گێژی جەنووب و کزەی دەبوور
سەرچاوە: نالی
دەبێژم
ئەڵێم. لە بێژنگ یا لە هێڵەکی ئەدەم.

دەورانییە، وەک هێڵەکی سەودا، سەری گێژم
بۆیە بە دەقیقیی مەثەلە هەرچی دەبێژم
سەرچاوە: نالی
بوردەبار
باربردوو، خۆڕاگرتوو.

قانیعی بابی ڕەضا و ڕاضی بە پووش و دڕک و داڵ
سالیکی صەبر و تەحەممول، بوردەبار و هیچ نەوێژ
سەرچاوە: نالی
بەردەباز
ئەو بەردەی له بوارا له ناو چەم و ڕووباری بچووکدا دائەنرێ و خەڵکی بەسەریا ئەپەڕنەوە.

سەر بەردەبازی ڕێتە، تەن تەختەبەندی جێتە
دڵ مەیلی خاکی پێتە، ڕۆح ماڵی خۆتە، بیبە
سەرچاوە: نالی
دیدەباز
چاوکراوە و وریا، یان چاو وەک چاوی باز.

شاهێنی دیدەبازە، مەستی شەرابی نازه
دڵدار و دڵنەوازە، دڵکێش و دڵفریبه
سەرچاوە: نالی
مەندەبوور
بەدبەخت.

دەسبەندیانە دێن و دەچن سەرو و نارەوەن،
یا حەڵقەیانە صۆفییی ملخوار و مەندەبوور؟