تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
دیوان
بارەگای حوکمڕانیی. دیوانی شیعر.

فارس و کورد و عەرەب هەر سێم بە دەفتەر گرتووە
« نالیی » ئەمڕۆ حاکمی سێ موڵکە، دیوانی هەیە!
سەرچاوە: نالی
دیوان
ئەوەی کۆڕی گەورە و پایەبڵند بێ.

« نالیی » ئیستە تاجی شاهیی و تەختی خاقانیی هەیە
شەوکەت ئارا، موحتەشەم دیوانه، فیکرەت صائیبه
سەرچاوە: نالی
موحتەشم دیوان
دیوەخانی قەرەباڵغ، یا دیوانی شیعری گەورە، یان ئیشارەتە بە گەورەیەکی (محتشم الدیوان) ناو.

ضابیطەی طەبعم سوارە، ئیددیعای شاهیی هەیە
مەحتەشم دیوانە، داوای تەختی خاقانی دەکا