تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
دورەر
جەمعی (دوڕڕ) ی عەربییە.

بۆ فەوتی صەدف حەیفە بڕێژی دورەری ئەشک
ضاییع مەکە دوڕ دانە بە غارات و خەسارات
سەرچاوە: نالی
دورج
قوتوویەکە ژنان زێڕ و خشڵ و شتی گرانبەهای خۆیانی تیا هەڵ ئەگرن.

دورجێکی موجەوهەر کە هەموو حوسن و بەها بێ
دوڕڕێکی مونەووەر کە هەموو ئاوی صەفا بێ
سەرچاوە: نالی
دورووج
جەمعی دورجە واتە ئەو سندووقە بچکۆلەیەی کە ئافرەتان شتی گرانبەهای خۆیانی تیا هەڵئەگرن.

ئەی ئاهووی نادیدە بە تەئثیری مەهیبیی
یا گەوهەری ئەصدافیی و یاقووتی دورووجیی