تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
خەفی
نهێنی.

نەظمی « نالیی » میثلی ئاو و ئاوێنە ڕەنگی نییە
دوو ڕووە بۆ سەیری خاطر: یەک خەفی و یەک ئاشکار
سەرچاوە: نالی
خەم
لوول. عەقرەب

زولفەینی بە خەم مار و بە حەڵقەن وەکو عە قرەب
شیعری لەف و نەشرن، چ موشەووەش، چ مورەتتەب
سەرچاوە: نالی
گوڵ خەندەران
سەرچاوە: نالی
* مامۆستا شێخ بابەڕەسووڵی عەبابەیلێ ئەیگێڕایەوە کەوا بیستوویە لەناو فەقێ موستەعیدەکانی شێخەوڵای خەرپانیدا تا موفتیی زەهاویی لە مەجلیسدا بووبێ مەلایاسینی تەشاری مافی قسەکردنی نەبوە و، مەلا یاسین له مەجلیسدا بووبێ مەلا یووسفی تەوێڵەیی مافی قسە کردنی نەبوە و، تا مەلا یووسفیش له مەجلسیدا بووبێ نالییی مافی قسەکردنی نەبوە، واتە
نالییی پلەی چوارەمی بووە لەناویانا. لەوانەیە ئەم بەیتی « حەربا » یەش پەیوەندێکی بەم مەسەلەیەوە هەبێ، هەروەها لەوانەیه پارچە شیعری « ئەحوەلی تەفرەقە نەظەر..» یش، وەک له شوێنی خۆیدا ئیشارەتمان بۆ کرد، لایەکی ئەم مەسەلەیەمان بۆ ڕوون بکاتەوە.

نەییری ئەعظەم وەها تاوی دەدا وەک مەنجەنیق
بۆ دەوامی ڕۆژپەرستیی جەمعی حەربای دێتە ناو
سەرچاوە: نالی
ئەوراقی خەزان
گەڵای پایز.

تیژاوی سوروشکم وەکو ئیکسیری سوهەیلە
ڕوخسارەیی زەردم وەکوو ئەوراقی خەزانە
سەرچاوە: نالی
خەبایا
شاردراوە.

واقیف بەهەرچی کەتمی خەبایانی ماضییە
عالیم بەهەرچی دێت و دەبێت و موقەددەرە
سەرچاوە: نالی
خەبەر
دەنگوباس،

وصفی ڕوخساری له فیکری بەنی ئادەم بە دەرە
ئیبتدای مەدحی دەمی وەک خەبەری بێ ئەثەرە
سەرچاوە: نالی
خەبەر بێ ئەثەر
دەنگ وباسی بێ سەر و شوێن.

« نالیی » خەبەری بێ ئەثەری غائیبە، ئەمما
ناڵێکی حەزین دێ لە موناجاتی سەحەردا
سەرچاوە: نالی
خەتا
ناوچەیەکە لە تورکمانستان.

ئەو سیلسیلە وا میشگی خەتا نێوی براوە،
پڕ پێچ و شکەن، خەم بە خەم و، حەڵقە کراوە،
سەرچاوە: نالی
خەجڵەت
خەجاڵەتیی. شەرمەزاریی.

لە خەوف و خەجڵەتی، بەدری شەهی ئەنجوم سوپەهـ ئێستەیش
کە هەڵدێ، زەردیی و سووریی لە طەلعەتیا نومایانە
سەرچاوە: نالی
خەد
کوڵم.

نییه دیدەیی چ مەردوم، نییە مەردومی چ دیدە
لە فرووغی خەددی فاریغ، لە خەیاڵی خاڵی خاڵیی
سەرچاوە: نالی
خەدەنگ
تیر.

« نالیی » وەرە لادە له خەدەنگی موژەیی یار
ئەو کافرە مەستانه که غارەتگەری دینن
سەرچاوە: نالی
خەراب
ئەو سەرخۆشەی لەتامبەدەر سەرخۆش بێ، کە پێیشی ئەڵێن بەدمەست.

کوشتەی نیگاهی دیدەتە، گەر مەست، ئەگەر خەراب
بەستەی کەمەندی زوڵفتە، گەر شێخ، ئەگەر سولووک
سەرچاوە: نالی
خەرابات
وێرانە و کاول.

خەراباتی دڵی « نالیی » مەفەرموو: خاڵییە، نایەم!
به مەرگی تۆ قەسەم، چاوم! به ذیکرت بەیتی مەعموورە..
سەرچاوە: نالی
خەراجات
خەرج و باج.

فیدای تەشریفی ڕێگەت بێ خەراجات و خەزێنەی دڵ
نیثاری تۆزی پێت بێ گەر لە چاودا قەطرەیێ مابێ
سەرچاوە: نالی
سەرچاوە: نالی
خەرامیدەن
لارە و له نجە کردن.

بۆ سەیری خەرامیدەنی ئەم سەرو قەدانه،
صۆفی له طەڵەبدان و، هەموو سالیکی ڕاهن
سەرچاوە: نالی
خەرج
سەرفکردن.

حەیاتت نەقدی تەحصیلی بەقاوو ڕیبحی ڕیضوانە
ئەتۆ دەیکەی بە مایەی دەخڵ و خەرج و کەسبی بەدناویی
سەرچاوە: نالی
خەرج
بەش.

سەهم و نەصیبی ئەصلییە، بەحثی گیاە و گڵ نییە
تووتنە خەرجی سووتنە، موودنە ماچی لەب دەکا