تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
خود به خود
لەخۆوە.

که هاتی تێغی بێزاریت له سەر دام
سەری خۆم خود به خود هەڵگرت و ڕۆییم
سەرچاوە: نالی
باری خودایا
خودای باریی، خودای دروستکەری دنیا! سەبەبکار

دووری له من خستەوە بێ سەبەبێ یاری من
باری خودایا که تۆ، بگری سەبەبکاری من!
سەرچاوە: نالی
خودبین
ئەوەی هەر خۆی له بەر چاو بێ.

مەفەرموو دڵ وەکوو ئاوێنه صافە
بەڵێ ئایینه بۆی بووی به خودبین
سەرچاوە: نالی
سەرچاوە: نالی
خوددام
جەمعی خادیمە واتە، نۆکەر.

چ حوجرە؟ حوجرەیی عولیا، کەوا نەعلەینی خوددامی
دوڕی تاجی سەری قو ط ب و وەلییو و شاه و سوڵطانە!
سەرچاوە: نالی
خودنومایی
خۆدەرخستن.

ئەی خەڵوەتیی مورائیی، بێ ڕەنگی خود نەمائیی
ڕەنگ زەردی عاشقیی به، نه ک زەردڕوو و شەقیی به
سەرچاوە: نالی
خودیی
ئاگا لای خۆ بوون.

ئەو نەشئە کەوا ساقیی منی پێ له خودیی سەند
نەک نەوعە ڕەقێ بوو که له قەطرەی عەرەقی بوو،
سەرچاوە: نالی
سەرچاوە: نالی
یاخود
سەراو.

« نالیی » یو سینەیی بێ کینەیی چاکم، ئەمما
چاکی دامەن تەڕم و وشکە سەرابی عەمەلم