تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
حەلاوەت
شیرینیی.

خرچێکی مودەووەر، بە عەسەل ئاوی درابێ
نەختێکی لەبەر حوسن و حەلاوەت قڵەشابێ؟!
سەرچاوە: نالی
حەلق
گەروو.

له دەمی ناڵەیی زارم، دڵی پڕ زەمزەمەکەم،
وەلوەلەی حەلق و گەرووی « نالیی » له گەردوون بەدەرە
سەرچاوە: نالی
حەلقەیی دەر
ئەڵقەڕێزی دەرگا کە هەمیشە لە دەرەوەیە و سەر بائەدا و چاوەڕوانە..

حیرەتزەدە وا دیدە وەکوو حەلقەیی دەر ما
بێ مایە نییە عاشیقی بێچارە، (بفرما)!*
سەرچاوە: نالی
مەحەلل
شوێن.

دنیا مەحەللی کەون و فەسادێکە، حیز و دوون
مەعلوومە چەن بەحیلەیە، عەییارە، چەند دەڵە!
سەرچاوە: نالی
مەحەللە
گەڕەک.

سەیرێ بکە لە بەرد و لە داری مەحەللەکان
دەورێ بدە بە پرسش و تەفتیش و خوار و ژوور