تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
حەد
سزای شەرعیی گوناە. توانا.

هەرچەندە گوناهی دەمەکەت بارە لەسەر لێو
حەددی چییە « نالیی » کە بڵێ ماچە کەفارەت؟!
سەرچاوە: نالی
حەددی وەسەط
ڕادەی مامناوەندیی. لە زانستی مەنطیقدا (حەددی ئەوسەط) وشەی دووبارە کراوەی ناو (صوغرا) و (کوبرا) یە.

یا گەدایێکە غەنیی، یا پادشاهێکە فەقیر
لەم دووە خاڵیی نییە « نالیی » لە ڕووی حەددی وەسەط
سەرچاوە: نالی
حەدیث
قسە. فەرموودە یا کردەوەی پێغەمبەر (د. خ) یا ئەوەی پێی زانیبێ و ناڕەزایی لێ دەرنەبڕیبێ. حەداثەت. لاوێتیی. حەدیث بە (حدَّثني) گێڕانەوە.

تێدا حەدیثی حەداثەت ضەعیف و مەترووکە
کە قەطعە صیححەتی ئیسنادی عەنعەنی تەقریر
سەرچاوە: نالی
ئەلواحی ئەڵحەد
ئەو تەختە بەردانەی بە لای ئەڵحەدی قەبردا هەڵدەسپێررێن.

دو و مینە ئیلتیجام ئەمەتە ئەو دەمەی دەبێ
ئەلواحی ئەڵحەدم بە زەنابیلی مەعطەرە