تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
ڕەیحانی
بۆنخۆش وەک ڕێحان،

حەبیبان هەمدەمی ئاهوو دەنۆشن ڕاحی ڕەیحانیی
ڕەقیبان هەمدەمی ئاه و دەکێشن دووکەڵی تووتن
سەرچاوە: نالی
ئیمتیحان
ئەزموون، تاقی کردنەوە.

طەبعی شەککەرباری من، کوردی ئەگەر ئینشا دەکا،
ئیمتیحانی خۆیە مەقصوودی، لە (عمدا) وا دەکا
سەرچاوە: نالی
جیرایەی صاڵحان
ئەو بەراتەی بۆ پیاوچاکان تەرخان ئەکرێ کە پێی بژین و خەریکی خواپەرستیی خۆیان بن.

لامەدە « نالیی » لە ئەنباری جیرایەی صاڵحان
گەرچی ببیە خۆشەچینی دانەیی خەرمانی ڕۆم
سەرچاوە: نالی
سوبحان
مەبەست لێی سوورەتی (ئیسراء) ە کە سەرەتاکەی بەم ئایەتە دەست پێ ئەکا (سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَىٰ بِعَبْدِهِ لَيْلًا مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَە..).

لە جوملەی موعجیز ئەندەر موعجیزی: ئەحکامی قورئانە
کە میعراجی بوڵەندی ئەووەلی ئایاتی « سوبحان » ـە