تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
حادیث
شتێ نەبووبێ و پەیدا بووبێ، دژی (قەدیم) ە. حادیث و قەدیم لە بابەت و زاراوەکانی عیلمی کەلامن.

شتێکە بی شەبیهـ و جینس و فەصڵ و کەشف و تەقریرە
موبەڕڕایە لە تەقریر و حەدیثی حادیث و ڕاویی
سەرچاوە: نالی
حادیی
ئەوەی کە وشتر ڕائەکێشی و وردە وردە لەبەر خۆیەوە گۆرانی بۆ ئەڵێ.

مەقام و زەمزمەی حادیی، لە شەوقی کەعبە و حوجرەی
مەقام و زەمزەمە، وا ئوشتری هێنانە جۆلانە
سەرچاوە: نالی
ئاحاد
یەکە یەکە.

گوڵشەن وەکو بەزمێکە کە ئاحادی هەزاری
بۆ تاقە گوڵێکی گەییە ڕوتبەیی میثات