تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
جەڕ
ژێر (- ِ) ڕاکێشان.

لە نەحو و صەرفی ئەداتێ مەپرسە ئەی موعریب
کە ڕەفع و نەصب و جەڕ و جەزمە ئالەتی تەقریر
سەرچاوە: نالی
جەڕ
بەستن،

بە حەقی جەڕڕی هەیاسەی زەڕ و کاکۆڵی سەری
دڵی گوم گەشتەیی من کوشتەیی پشت و کەمەرە
سەرچاوە: نالی
جەڕڕاح
ئەوەی تیماری زام ئەکا،

ڕادەکەن بۆ جانیبی دوککانی جەڕڕاح و طەبیب
چاک و دامەن هەڵکراو و، سەرشکاو تەنگەتاو
سەرچاوە: نالی
جەڕڕاڕ
ڕاکێشەر. سوپای بێ شومار.

زوڵفی جەڕڕاڕی صەفاصەف خستە پێش
یەعنی زەنگیی لەشکری قیروسییان
سەرچاوە: نالی
جەڕڕە
کووپە.

کەللە وەک جەڕڕەی شەرابی پڕ نیشاط و تەڕ دەماغ
شێری نەڕ، ئاهوویی بەڕ، گورگی سەفەر، قەمچیی نەچێژ
سەرچاوە: نالی
حورووفی جەڕڕە
چەند وشەیەکن لە زمانی عەرەبدا کە چۆنە سەر ئیسم (ژێر) ی ئەدەنێ. ئەملا و ئەولا و (جەڕڕە) ش بەمەعنا گۆزەیە.

حورووفی جەڕڕە تێیاندا نەماوە ئاوی عەمەل
هەموو موعەللەق و مولغایی عامیلی تەقدیر
سەرچاوە: نالی
موجەڕڕەد
سەرچاوە: نالی
مەجەڕڕە
کۆمەڵە ئەستێرەی کاکێشان.

مەگەر ڕێی حاجیانە وا تیا سەییارە سەییارە!
مەجەڕڕە ئالەتی جەڕڕی جەریری سارەبانانە!