تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
سوجدە
سوجدەی سەهو کە لە هەندێ حاڵەتی بەهەڵەداچوونی ناو نوێژدا بەر لە سەلام دانەوە - ئەبرێ.

سەوادی طوڕڕەیی ئەو ئیشتیباهی سەهوی جوان
بەیاضی غوڕڕەیی ئەم ئینتیباهی سوجدەیی پیر
سەرچاوە: نالی
نەجد
وڵاتی نەجد کە مەجنوونی لەیلا سەرگەردان بووبوو بە شاخەکانیا هەڵئەگەڕا.

لە کۆهی (نەجد) ە ئێستاکە وەکیلی (قەیس) ی ماڵ وێران
منم (مەجنوون) و زنجیرم گرێی گێسوویی (لەیلا) یە